هێرشێکی چەکداری کرایە سەر مەفرەزەیەکی پۆلیس لە ئێران و بە هۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئێران ڕایگەیاند: ” بەیانی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کردووە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەدا.”
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هێرشەکەدا “محەممەد ڕەزا نیزامدووست”، کارمەندی پۆلیس کوژراوە و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.”
پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگاکەیە. ئەم ناوچەیە بەردەوام رووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزی دەبێتەوە و زۆرجار هێزە ئەمنییەکان دەبنە ئامانجی هێرشی چەکداری لەلایەن گرووپە چەکدارەکان.