عێراق ڕازیبوو بە ناردنی مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دەڵێت: “هەر یەک لە موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق،  ڕازی بوون و رەزامەندییان نیشانداوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی هەرێمی کوردستان.”

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2026 خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند: ” ڕەچاوی دۆخەکە دەکرێت و مووچەی مانگی 4 خەرج دەکرێت، لە بەرانبەردا ئەوەی پێویستە تەواوکردنی ڕێکار و جێبەجێکردنی ئەرکەکانە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە.”

خالید شوانی گوتیشی: “سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەیشتنی بۆ ئەوە هەبووە کە بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەم مانگەش هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات بۆیە بە کەمتر لەو بڕە ڕازین.”