میدیاكانی وڵاتی مالی بڵاویانكرده‌وه، ئەمڕۆ هێرش كراوه‌ته سەر ماڵی سادیۆ كامارا، وه‌زیری به‌رگریی مالی، له نزیک شاری (باماكۆ)ی پایته‌ختی هەمان وڵات، به‌هۆیه‌وه كوژراوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی نیسانی 2026 ئاژانسی “فرانس پرێس” بڵاویكرده‌وە، “كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وە، هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه، له‌و كاته‌دا وه‌زیری به‌رگری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا بووه.”
ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ناوه ناوه له مالی، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به قاعیده و چه‌كدارانی ته‌واریق ڕوو ده‌ده‌ن.
کامارا یەکێک بوو لە دەسەڵاتدارە سەرەکییەکانی حکومەتە سەربازییەکەی مالی کە لە دوای کودەتاکانی ساڵی 2020 و 2021 دەسەڵاتیان گرتە دەست. زۆر کەس وەک سەرۆکی داهاتووی وڵات سەیریان دەکرد.