یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: “بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی وڵاتەکەی 384 کەس کە خەڵکی گوندەکان بوون کوژراون.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 عەبدولکەریم حوسێن زادە، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: “بەهۆی هێرشەکان 384 کەس کە خەڵکی گوندەکان بوون کوژراون، لەو ژمارەیە 308یان پیاو 42یان ژن و 34یان منداڵ بوون.”
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران، باسی لەوەشکرد، “نزیکەی 5 هەزار 189 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی و قوتابخانە و ناوەندە تەندروستی و خزمەتگوزراییەکان لە گوندەکان بەهۆی هێرشەکانەوە پێویستیان بە چاکردنەوەی تەواوەتی هەیە.”
لە ماوەکانی ڕابردوو، ئیسرائیل و ئەمریکا بە چڕی شارەکانی ئێرانیان بۆردمان دەکرد و گوندەکانیش بێبەش نەبوونە لەو بۆردمانە.