دۆلارەکەی ترەمپ خواستێکی زۆری لەسەرە

بڕیاڕ وایە لە مانگی شەشی ئەمساڵ واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بخرێتە سەر دۆلار و لە بازارەکانی جیهان مامەڵەی پێوە بکرێت. هەر لە ئێستاوە هاووڵاتییان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاتنی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 دۆلار فرۆشێک لە بازاری دۆلار فرۆشانی هەولێر ڕایگەیاند: “هیچ کاریگەریی نابێت، دۆلار هەر دۆلارە بەڵام ئیتر ئاوایە کە هات خەڵکەکە دەڵێت، بە واژۆی ترەمپەوە دەمەوێ”.

ئەو دۆلار فرۆشە گوتیشی: “گومانی تێدا نییە، ئەمەش وەکو دۆلارە شین و سپیەکە هەزار دوو هەزاری جیاوازی دەبێت.”

لە ئێستادا ئەو مشتومڕەی کە پێشتر لەسەر دۆلاری شین و سپی هەبوو تا ڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە. ئەگەرچی پێشتر جیاوازییەکەیان گەیشتبووە سێ هەزار دینار.