بەربەستی 120 ملیاری داهات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لادرا

شەوی ڕابردوو تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی سێ و میزان موراجەعەی مانگی دوویان بردە بەغدا، ئەمرۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کران و وردبینیکردن لێیان کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026 د.خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند: “نەبوونی 120 ملیارەکە نابێتە کێشە لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.”

د.خالید شوانی گوتیشی: “لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی قسەم کردووە و ئەو تێگەیشتنەیان هەبووە کە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.”

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، یەکێک لە مەرجەکان کە هەرێمی کوردستان و ‌حکومەتی فیدراڵ لەسەری ڕێککەوتوون، بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتییە.