کەشناسی هەرێم: بەفر و تەرزە دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵە

دیمەنی گوندێکی کوردستان لە زستان و بەفردا - ژیری دەستکرد (داڵ میدیا)

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و سبەیش ئەگەری تەرزە بارین و هەورەبروسکە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە گوتیشی: “لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک؛ سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر و سنووری ئیدارەی گەرمیان، پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی هەبێت.”

سەبارەت بە کەشی سبەی سێشەممە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: “ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا, لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی تاوەباران و هەورەبروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت. لەگەڵ بارینی تەرزە لە ناوچە جیاجیاکاندا.”

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتەکانی سبەی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

پیرمام : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی