بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە هێرشی ئاسمانی کرایەوە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند بنکە و بارەگایەکی هێزەکانی عێراق لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق کرانە ئامانج.
ڕۆژی شەممە 28ی ئاداری 2026 دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی سێ هێرشی ئاسمانییەوە، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە پارێزگای کەرکوک کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا سێ چەکدارمان کوژران بوون و چوار چەکداری دیکەش برینداربوون.”
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەکە ڕاگەیاندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ” بارەگاکان سێ هێرشی ئاسمانیان کراوەتە سەر، کە یەکەم هێرش بارەگای لیوای 14ـی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج، هێرشەکانی دووەم و سێیەم بارەگاکانی چواری سەر بە بەهەمان لیوای کردووەتە ئامانج.”
دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکەی ئەمڕۆ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان داوە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
لیوای 14ی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی ‘سەیدو شوهەدایە’ بە سەرۆکایەتیی ‘ئەبو ئالا وەلائی’. بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوبوونەتەوە دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکە بەرزدەبێتەوە.