وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەم زووانە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەخرێتە سەر دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026 سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “لە ژێر سەرکردایەتیی سەرۆک ترەمپ دا، ئێمە لە سەر رێگەی گەشەی ئابووریی بێوێنە، باڵادەستیی بەردەوامی دۆلار و بەهێزی و سەقامگیریی دارایی داین.”
سکۆت بێسێنت گوتیشی: “هیچ ڕێگەیەکی کاریگەرتر نییە بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ لەوەی کە ناوی ئەو لە سەر دۆلار بێت. زۆر گونجاوە کە ئەم دراوە مێژووییە لە یادی 250 ساڵەی وڵات دا چاپ بکرێت.”
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە ئیدارەی ترەمپ جەخت لە سەر بەهێزکردنی پێگەی دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەکاتەوە.