ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 930 هەزار دینار، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی ڕابردوودا کە هاوکاتە لەگەڵ تووندبوونی ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 3% دابەزی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە 4350 دۆلار. ئەم دابەزینە بۆ ماوەی 9 ڕۆژە بەردەوامە و بەمەش زێڕ گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
شارەزایانی بواری ئابووری، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێنەوە بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هۆکارێکە بازرگانان لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەڵئاوسان بترسن.
لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەم شێوەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 975 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 930 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 796 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 14 بە 618 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 12 بە 530 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 9 بە 380 هەزار دینارە