سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، کوژرانی سەردار سەرتیپ پاسدار ‘عەلی موحەممەد نائینی’، جێگری پەیوەندییە گشتییەکان و گوتەبێژی فەرمی سوپای پاسدارانی پشتراستکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026 سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: “جەنەڕاڵ نائینی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە پیرۆزەکانیدا بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان شەهید بوو. ئەم جۆرە کردەوانە ئیرادەی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنان لاواز ناکەن.”
لە لایەکی دیکە، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە کە؛ “عەمید عەلی موحەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی بۆردمانێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندێکی بڕیاردان لە تاران کوژراوە.”
عەلی موحەممەد نائینی گوتەبێژی سوپای پاسداران بوو، لە ئابی ساڵی 2024 وەک جێگرەوەی ڕەمەزان شەریف دەستبەکاربوو.