ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک حەوت دۆلار زیادی کرد، ئەمش دوای هێرشی ئێران دێت بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی لە بازارەکانی جیهان گەیشتە 114 دۆلار و 83 سەنت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی وزە لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی لە قەتەڕ و سعودیە.
لەلایەکی دیکە، نرخی غازیش بەرزبووەتەوە و بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی غاز بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 30% بەرزبووەتەوە.
پەرەسەندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران و هێرشبردن بۆ سەر وێستگە و ژێرخانی وزە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری جیهان و کەرتی وزە، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە ئەگەر هێرش بکاتەوە سەر کەرتی وزە و بە تایبەتی غازی قەتەڕ، ئەوا ئەمریکاش ژێرخانی وزەی ئێران لەناودەبات.