بەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران سێ کەسیان لەسێدارەدا کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی دوو پۆلیس و هاوکاریی هەواڵگری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 ئاژانسی ‘میزان’ی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر سێ تۆمەتبار ‘مەهدی قاسمی’، ‘ساڵح محەممەدی’ و ‘سەعید داوودی’ لە شاری قوم و لەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا جێبەجێ کراوە.”
ئاژانسی ‘میزان’ـی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران باسی لەوەشکردووە، “ئەم کەسانە تەنیا خۆپێشاندەر نەبوون، بەڵکو ڕێنماییان لە دەزگا هەواڵگرییەکانی دەرەوە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە نێوخۆی وڵاتدا.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام داوا لە ئێران دەکەن جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی بەشداربووانی خۆپێشاندانەکان رابگرێت.