تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگەیاند: “ترەمپ پابەندیی خۆی بۆ پاراستنی کورد دووپات کردووەتەوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نیویۆرک ڕایگەیاند: “ترەمپ پابەندیی خۆی بۆ پاراستنی کورد دووپات کردووەتەوە”.
تۆم باراک گوتیشی: “من وەک ئەو ‘باریستا’یە بووم کە قاوە پێشکەش دەکات. گرژییەکانم هێور کردەوە و لۆژیکم گەڕاندەوە بۆ ناو گفتوگۆکان. زۆریش شانازی بە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداوە دەکەم بۆ کردنی کارێکی دروست لەپێناو وڵاتدا.”
لە درێژەی قسەکانیدا، تۆم باراک دەڵێت: ” بینیتان کە سەرۆک ترەمپ دوو جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” (TruthSocial) پابەندبوونی ئێمەی بۆ کورد روون کردەوە. پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ کورد بۆ چەندین دەیەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، هەموو کوردەکان، کوردی عێراق، کوردی سووریا و کوردی ئێران. ئێمە لەم بارودۆخە سەختەی عێراقدا شانبەشانی یەک پابەندین.”