فەرمانی پاکتاوکردن و کوشتن بۆ تەواوی سەرکردایەتی ئێران دەرچوو

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی پاکتاوکردن و کوشتنی تەواوی سەرکردایەتی ئێرانی واژۆ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێنەیەکی بڵاوکردەوە کاتێک بنیامین نەتەنیاهۆ لە نێوان وەزیری بەرگریی و ژەنەراڵێک دانیشتووە و تەلەفۆن دەکات، لەسەر وێنەکە نووسراوە: “بنیامین نەتەنیاهۆ فەرمانی لەناوبردنی کەسایەتییە باڵاکانی ڕژێمی ئێران دەدات.”

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، وێنەکە ڕێک دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و غولامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە نیشانەی ئەوەیە، ئیسرائیل ئیتر هێرشەکانی بە نهێنی ناهێڵێتەوە و بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی کوشتنی سەرکردە پلە یەکەکانی ئێران دەگرێتە ئەستۆ.