قۆناغێکی نوێ لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکات، بە گوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ: ئەمریکا بڕیاری داوە نزیکەی 2500 سەرباز لە هێزی ‘Marines’ بنێرێت بۆ ئێران. بەمەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاداری 2026 سەرچاوەکانی هەواڵ لە جیهان ڕایانگەیاند: ئەمریکا 2500 سەربازی هێزی ‘Marines’ی ڕەوانەی ئێران کردووە. مەبەست لێی هێڕشکردنە بۆ سەر گەرووی هورمز، کە ماوەیەکی زۆرە لە لایەن ئێرانەوە داخراوە.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: “هێزەکانمان هێرشێکی گەورەیان کردووەتە سەر ‘دوورگەی خارگ’ی ئێران، بە تەواوی وێرانیان کردووە. ئامانجی دواترمان کردنەوەی گەرووی هۆرمز دەبێت.”
واشنتن دەڵێت: ئامانجی سەرەکی ئەو هێزە ئەوەیە کە دووبارە گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکان بکاتەوە.
هێزی مارێنزی ئەمریکی، خاوەنی مەشقێکی هێندە سەختن، کە لە کەمترین ماوەدا لە دەریاوە دەڕژێنە ناو وشکانی تا هێرشی کتوپڕ ئەنجام بدەن. بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا بێت؛ ئەم سەربازانە لە یەکەی 31ی مارێنز دێن، کە بنکەیان لە شاری ‘ئۆکیناوا’ی وڵاتی یابانە.