بافڵ تاڵەبانی: پرسی پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان ڕاست نییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ‘ئەسنێنسۆرد’ لەگەڵ پیێرس مۆرگان، ڕۆژنامەنووسی دیار و بەناوبانگی بەریتانی، باسی لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی ئێستای ناوچەکە کرد.

ڕۆژی هەینی 13ی ئاداری 2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند: “پرسی پڕچــەککردنی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی عێراق دوورە لە ڕاستییەوە، لە ئێران زۆربەی کوردەکان لە دەسەڵات و حکومەتدا بەشدارن.”

بافڵ تاڵەبانی گوتیشی: “کارەساتێکی گەورەیە ئەگەر کورد ببێتە سەر ڕمەکە، حیزب و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەم دۆخەی ئێستا تێگەیشتوون.”

بافل تاڵەبانی باسی لەوەش کرد: “هیچ نیشایەنەکی هەڵوەشانەوە یان نەمان لە دەسەڵاتی ئـێران بەدیناکرێت، ئەوەی کۆتاجار بینیمان، هیچ چینێکی ناوەندی یان پیشەیی، لە ئـێران بەشداری خۆپیشاندانەکانیان نەکرد. ئێرانییەکان گەلێکن، کە لە دابەشبوون و جیابوونەوە دەترسن.”

سەرۆکی یەکێتی لەسەر دۆناڵد ترەمپ قسەی کرد و ڕایگەیاند: “لە سەرۆک ترەمپدا، هەستم بە خەمخۆرییەکی ڕاستەقینە دەکرد، بایەخ و گرنگی بە گەلی کورد و عێراق دەدات. سەرۆک ترەمپ سوپاسگوزارمان بوو، کە لە شەڕی داعـش و شەڕی دژ بە ڕژێمی سـەدام هاوکاریان بووین.”