ئەمڕۆ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی ‘ئیمام عەلی’ بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026 ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند: “سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان، قوتابخانەکان، باخچەی ساوایان، زانکۆ و پەیمانگەکان پشووی فەرمی دەبێت بۆ یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی.”
ئیمام عەلی چوارەمین خەلیفەی ڕاشدین و یەکەم ئیمامی شیعەکانە، لە 19ی ڕەمەزانی ساڵی 40ی کۆچی، لە کاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ‘کووفە’، بەدەستی عەبدولرەحمان کوڕی ملجەم(خەوارج) بە شمشێرێکی ژەهراوی بریندارکرا و دوای دوو ڕۆژ لە 21ی ڕەمەزان شەهیدبوو.