ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند؛ زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەسەر ڕێبەری نوێی وڵات گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و تەنیا ڕێکارە فەرمییەکان ماون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 عەسکەر دێرباز، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان ڕایگەیاند: “زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەسەر کاندیدکردنی کوڕی ڕێبەری کۆچکردوو ‘موجتەبا خامنەیی’ کۆکن، بەڵام بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و هێرشەکانی دوژمن، ناوەکەیان لە تۆمارە فەرمییەکاندا جێگیر نەکردووە.”
عەسکەر دێرباز ئاماژەی بەوەش کردووە، “ڕەنگە ‘موجتەبا خامنەیی’ لە سەرەتادا بەرپرسیارێتییەکە ڕەتبکاتەوە، بەڵام کاتێک بابەتەکە دەبێتە ئەرکێکی شەرعی، بێگومان بڕیارەکە قبووڵ دەکات و دەبێتە ڕێبەری نوێ.”
لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، سەرکردایەتییەکی کاتی پێکهێنراوە و ئەنجومەنی شارەزایانیش لە هەوڵی دەستنیشانکردنی جێگرەوەی خامنەی دایە.