سبەینی لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێران خوێندنی فەرمی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بە شێوەی ‘ئۆنلاین’.
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران ڕایگەیاند: “دەوامی سەرجەم زانکۆکان و پەیمانگاکانی خوێندنی باڵا لە وڵاتدا تاوەکو کۆتایی ساڵ دەکرێن بە ئۆنلاین.”
وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: “پێویستە زانکۆکان قەرەبووی ئەو خوێندکارانە بکەنەوە کە هێڵی ئینتەرنێتیان نییە یان ناتوانن بەشداریی وانە ئۆنلاینەکان بکەن.”
لەلایەکی دیکە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: “سبەی خوێندنی بێ ئامادەبوون لە قوتابخانەکان خوێندنی ‘ئۆنلاین’ دەست پێ دەکات.”
ئەم بڕیارانە دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ پشووی حەوت ڕۆژە بەبۆنەی کوژرانی ‘ئایەتوڵا عەلی خامنەیی’ ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی دێت.”