بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، لە هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوا له هاووڵاتییانی كوردستان دهكات كه بههیچ شێوهیهك له تهنه تێكشكاوهكانی مووشهك و درۆنهكان نزیك نهبنهوه، چونكه مهترسی دهخاته سهر ژیانیان.
ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند: “بەهۆی تەشەنەسەندنی جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل و دروستبوونی گرژی سەربازیی لە نێوانیاندا و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان و بەزاندنی ئاسمان و ئاراستەکردنی مووشهك و درۆن بە بەردەوامی تەنی مووشەک یان درۆن دەکەونە خوارەوە و ڕەنگە بەتەواوی نەتەقنەوە و تەقەمەنی بەرزیان تێدابێت مهترسی لهسهر دهوروبهر دروست بكات.”
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاووڵاتیان دەکات، بەهیچ شێوەیەک لە تەنی نامۆ نزیک نەبنەوە و بەهیچ شێوەیەک دەستکارییان نەکەن.
لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لەکاتی بینینی هەرتەنێکی نامۆ و تەقەمەنی لە هەرکاتێکدا هاووڵاتییان بە ئەرکی نیشتیمانی بزانن و شوێنەکە دەست نیشان بکەن و لایەنی پەیوەندیدار یان دەزگای مین ئاگادار بکەنەوە. بۆ پەیوەندیکردن بە دەزگای مین پەیوەندی بە هێلی گەرم ژمارە 182 بکەن.”