فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کورستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بە بۆنەی ڕۆژی ڕاپەرینی گەلی کوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند: “سبەی پێنجشەممە، 5ی ئاداری 2026، بە بۆنەی ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمیی دەبێت.”
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش کرد، دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئیشكگریی دەبێت.