سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد و لە کۆبوونەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دواین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی ناوچەکە تاوتووێ کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وهزیرى دهوڵهتى ئەڵمانیا بۆ كاروبارى دهرهوه و شاندێکی یاوەری لە شاری هەولێر کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتهکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچهکه، گفتووگۆیان لەبارەوەکرا.
لەمبارەیوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی وڵاتهکهیان بۆ بهردهوامیی هاریکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەکاندا، دهربڕی.”
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی سەرۆکەیاتیی هەرێمی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان له ههموو بوارهکاندا کرد، “جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانهی کێشەکان و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.”
جێی باسە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ههڕهشه و مهترسییهکانی داعش و دۆخی سووریا بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بەبایەخەوە گفتووگۆیان لەبارەوە کرد.