بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە شۆفێران پێشوەختە لە بەشی مۆڵەت نۆرە وەربگرن، بەپێچەوانەوە مامەڵەی هیچ شۆفێرێک بەڕێناکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: شۆفێران لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت، پێویستە پێشوەختە لە ڕۆژانی شەممە نۆرەیان وەرگرتبێت بۆ سەردانیکردن، بەپێچەوانەوە گەر کۆدی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی بەشی مۆڵەتیان بۆ ڕایی ناکرێت و تەنها کاری ئەو کەسانە بەڕێ دەکرێت کە کۆدیان وەرگرتووە.
هاتووچۆی سلێمانی گوتیشی: ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت.
بەستەری نۆرەگرتن بۆ بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی: لینک