بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەک 15 کەس گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەک لە کۆڵۆمبیا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا. سیاسەتمەدارێک یەکێک بوو لە قوربانییەکان.

ڕۆژی چوارشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2026, “هێڵی ئاسمانیی ساتێنا” ڕایگەیاند: فڕۆکەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆڵۆمبیا کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە ژمارەیان 15 کەس بوون گیانیان لەدەستدا. قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە پێکهاتبوون لە یاسادانەر “دیۆجینس کوینتیرۆ” و ئەندامانی تیمەکەی لەگەڵ “کارلۆس سالسیدۆ” کە کاندیدی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری کۆنگرێس بوو.

هێڵی ئاسمانی ساتێنا ئەوەشی ڕاگەیاند: فڕۆکەی “بیچکرافت 1900” پێش نیوەڕۆ لە “کوکوتا” لەسەر سنووری ڤەنزوێلا فڕی بۆ گەشتێکی کورت بۆ شارۆچکەی “ئۆکانا”. چاودێری هاتووچۆی ئاسمانی دوای 12 خولەک لە گەشتەکە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکە پچڕاوە.

ساتێنا، هۆکاری تێکشکاندنەکەی ئاشکرا نەکرد و تەنیا گوتی: “ئاگادارکەرەوەی فریاگوزاری فڕۆکەکە چالاک نەکرابوو.”

ئەو ناوچەیەی فڕۆکەکەی تێدا کەوتە خوارەوە ناوچەیەکی شاخاوییە، لەو ناوچەیە گەڵای کوگا و ماددەی خاوی کۆکایین تییدا دەچێندرێت و هەروەها گروپە چەکدارە نایاساییەکانی وەک سوپای ئازادیی نیشتیمانی و گروپێکی هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا لەوێ چالاکییان هەیە.