لەکاتێکدا باوکی بەدوای کوڕە ونبووەکەیدا دەگەڕا، میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی تاراندا “سێپەر ئیبڕاهیمی”ی بۆکسێنەریان کوشتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانوونی 2026, گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە باوکی “سێپەر ئیبڕاهیمی” بە نائومێدییەوە بەدوای کۆمەڵێک لاشەدا دەگەڕێت کە بە جانتای ڕەش داپۆشراون هاوار بۆ کوڕە ونبووەکەی دەکات و دوا جار کوڕەکەی لەنێو یەکێک لە جانتاکان دەناسێتەوە.
عەلی سەفەوی، بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی نیشتیمانی بەرگریی ئێران، بە ئاژانسی “فوکس نیوز”ی ڕاگەیاندووە: سێپەر لە تاران تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران: بۆکسێنەر “سێپەر ئیبڕاهیمی” تەمەن 19 ساڵ لە 11ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی “اندیشە” کوژرا کە نزیکەی 19 میل لە ڕۆژئاوای سەنتەری شاری تاران دوورە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا باوکی سێپەر ئیبڕاهیمی دەردەکەوێت و هێرش دەکاتە سەر خامنەیی و دەڵێت: “سێپەری ئازیزم ، تۆ لە کوێیت؟” هاواردەکات و دەڵێت: “نەفرەت لە خامنەیی. منداڵی خەڵکێکی زۆریان کوشتووە. تۆ ئەو هەموو گەنجەت کوشت.”