کۆماری ئیسلامی ئێران دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر زیندانیان

فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر هەرزەکارانی دەستگیرکراو، هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێران خێزانی خۆپیشاندەرانی کوژراویان ناچارکردووە بڕی 10 ملیار ڕیال بدەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان.

ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026, ئەنجوومەنی نیشتیمانی بەرهەڵستکارانی ئێران [NCRI-US] بە کەناڵی فوکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاند: “دڕندەیی لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوامە” و گوایە دەستبەسەرکراوان و زیندانیان دەکوژرێن و تەرمەکانیان دەسووتێندرێن.

موحەممەد مووەهیدی، داواکاری گشتی ئێران ڕایگەیاند: “ئێمە دەبێت وەک هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو کەسانەبین کە ئەم ئاژاوەگێڕییەیان کوژاندەوە بە چوونە مەیدانەکە لە کاتی خۆیدا.”

ئەم ڕاپۆرتانە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک نائارامی وڵاتەکەی گرتەوە، بەڵام بە سەرکەوتووانە سەرجەمیان سەرکووتکران.

بانگەشەکانی ڕژێم لە ڕۆژی 25ی خۆپیشاندانەکاندا دەرکەوتن، ژمارەی قوربانییە پشتڕاستکراوەکان گەیشتووەتە 4902 کەس، وە ژمارەی ئەو مردووانەی کە هێشتا لە ژێر پێداچوونەوەدان 9387 کەسن. 

هاوبەشی کردن

ژنێکی کورد لە خۆپیشاندانەکانی تاران کوژرا 

لە خۆپیشاندانەکانی تاراندا، ژنە کوردێکی شاری مهاباد بە گوللەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛...

ئەمریکا: بەپەلە ئێران جێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستەبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و بەرەو ئەرمەنستان و تورکیا بڕۆن. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 2000 هاووڵاتی کوژراون

ماڵپەڕێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنییەکان تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 27 کەس کوژراون

ڕێکخراو هەنگاو ئاشکرای دەکات، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی پارێزگاکانی ئێران، زیاتر لە 1500 کەس دەستگیرکراون و لە نێویشیاندا 51 منداڵ هەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی...

دوو پەرستار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

کچ و کوڕە پەرستارێکی نەخۆشخانەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و دەگوترێت بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی پەرستارەکان بووە.  ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 میلاد مروەتی...

بەفر ڕێگەی نێوان دوو شاری کوردستانی داخست

بەهۆی بەفر بارینی زۆر، ڕێگەی نێون شارەکانی پاوە و مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخرا. چەند ڕۆژێکە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارین باشوور و ڕۆژهەڵاتی...

سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شارێکی کوردستان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆببێتەوە. پەیوەندەییە گشتییەکانی شاری سنە ڕایگەیاند؛ ڕۆژی پێنجشەممە 6ی...

ئەو دوو گەشتیارە فەرەنسییە ئازاد دەکرێن کە لە ئێران بە 63 ساڵ زیندانی سزادران

دوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن و سەپاندنی سزای 63 ساڵ زیندانی بەسەر دوو گەشتیاری فەرەنسی لە وڵاتی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی، بڕیاری ئازادکردنیان درا. ئیمانوێڵ ماکڕۆن، سەرۆکی...

ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک دەکوژێت چونکە ئاماددە نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات 

لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک بەناوی لەیلا عەلیڕەمایی دەکوژێت، دوای ئەوی ملکەچ نابێت واز لە هاوسەرەکەی بهێنێت و هاوسەرگیری لەگەڵ...

هەواڵی ناوخۆ