ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 گەیشتە نزیکەی 1,020,000 دینار. بەمەش بەرزترین ئاستی نرخی تۆمارکرد لە مێژوودا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026, نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 80 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4847 دۆلار. ئەمەش سێ ڕۆژی لەسەر یەکە نرخی زێر بەرزدەبێتەوە و بەراورد بە ڕۆژی دووشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 250 دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوێنێ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن دینار. وە 100 دۆلاریش بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی بواری ئابووری، ئەم بەرزبوونەوەی نرخی زێر بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێنەوە بۆ هێرشکردنە سەر دوورگەی “گریلاند”، کە ترسی لای وەبەرهێنەران دروستکردووە.

