شارەوانی هەولێر ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوەو دەڵێت: “بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە سازدانی فیستیڤاڵێکی گەورەو ڕەخساندنی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی شاری هەولێر.”
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: “بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە فێستیڤاڵێکی گەورە لە شاری هەولێر سازدەکەین، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەموو ئەو گەنج، کوڕ و کچانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە بە نمایشکردنی بڕاندەکانیان و ئامادەکردنی خواردنی کوردەواری و کاری دەستی بۆ دەست ڕەنگینان لە سەنتەری شاری هەولێر.”
شارەوانی هەولێر گوتیشی: هەر لەو فێستیڤاڵەدا [40] کۆشک دابین دەکرێت لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هاووڵاتییان دەتوانن بەشداربن لە زیادکردنەکە بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە دەستەبەرکردنی هەلی کار لە مانگی ڕەمەزان کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان تاوەکو دوای جەژن.
شارەوانی هەولێر سەبارەت بە بەرواری زیادکردنەکە و مەرجی بەژداربوون ڕایگەیاند: “زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 2026-2-15 ئەنجام دەدرێت و هەموو هاووڵاتییەکیش مافی بەشداریکردنی زیادکردنەکەی هەیە.”
لە کۆتایی ڕاگەیانداراوەکەشدا دەڵێت: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەشی زیادکردنی ئاشکرا بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان.

