بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: شەڕی مان و نەمان دەکەین

ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەدا چەک هەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند و داوای شەری مان و  نەمان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: حکومەتی دیمەشق پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە و لە دوێنێوە لە چەندین بەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانمان دەکەین لە ئامادەباشی دابن.

ئیدارەی خۆسەر ڕاشیگەیاند: سەرەڕای هەوڵی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان، لە هەندێک ناوچە وەک پیشاندنانی نیازپاکی هێزەکانمان کشاندووەتەوە، بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بژاردەی سەربازی.

ئیدارەی خۆسەر بانگەوازی “نەفیرعامی گشتی” بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی دەکات، واتە لە حالەتی ئامادەباشیدابن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات شارەکانیان بپارێزن و پێکەوە لەگەڵ هێزەکانیان بەرخودان بکەن.

ئەم ڕاگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕێککەوتن لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سووریا کرابوو بە کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە، بەڵام لەکاتی کشاناوەیان لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا هێرشیان کرایە سەر.   

هاوبەشی کردن

دەنگی سەربەخۆیی لە سووریا بەرز دەبێتەوە

لە گۆڕانکارییەکی گرنگدا لە دۆخی ناوخۆی سووریادا، ڕێبەری ڕۆحیی درووزەکانی سووریا، شێخ حیكمەت هیجری، ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵەکانی سوەیدا داوای “سەربەخۆیی تەواو” لە حکومەتی کاتیی...

ئیسرائیل زیاتر دەچێتە نێو خاکی سووریا 

لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو بە تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر چوونەتە نێو خاکی سووریا. ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویدەکاتەوە،...

لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆ بەشار ئەسەد ژەهرخوارد دەکرێت

ڕوانگەی سووری بڵاویکردۆتەوە، لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بە مەبەستی کوشتن ژەهرخوارد کراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ...

مەزڵوم عەبدی بۆ دوو پۆستی باڵای سووریا پێشنیاز دەکرێت

هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دانوستاند دان و پێشنیازکراوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە یان فەرماندەیەکی دیەکەی ئەو هێزە، پۆستی وەزیری بەرگری یان...

سێ کچە کورد لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێشەروشوێن بوون 

سێ کچە کوردی ڕۆژئاوا کوردستان لە دوو ڕووداوی جیادا بێسەروشوێن بوون و گومان هەیە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریای نوێ ڕفێندرابن. کەسوکار و  چالاکڤانانی ڕۆژئاوا بەدوای...

هەواڵی ناوخۆ