لە زانکۆی براونی ویلایەتی ڕۆد ئایلەند، بە هۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.
ڕۆژی شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025, ڕووداوێکی تەقەکردن لە یەکێک لە زانکوکانی ئەمریکا ڕوویدا، بەو هۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی وڵاتەکە بێت ڕووداوەکە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ لە ناو پۆلێک لە بینای ئەندازیاریی ”باروس و هۆڵی” لە شەقامی “هۆپ” ڕوویداوە.
بەرپرسانی وڵاتەکە ئەوەشیان ئاشکراکردووە، بۆ دواین جار پیاوێکی ڕەشپۆشیان بینیوە کە بە پێ بیناکە بەجێ دەهێڵێت، هەر لەسەر ئەم ڕووداوە پۆلیسەکان ڤیدیۆیەکی چاودێرییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە، کە گومان لە کەسێک دەکەن لە نزیک کەمپی زانکۆ دەڕوات.
کاربەدەستان ڕایانگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ چەکێکیان لە شوێنی ڕووداوەلە نەدۆزیووەتەوە.” وە هەروەها فەرمانی داڵدەدان لە شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی زانکۆی براون جێبەجێدەکرێت.
بەرپرسانی زانکۆ دەڵێن: ”کاردەکەین بۆ ئەوەی بزانین کێ لە کاتی تەقەکردنەکەدا لە باڵەخانەکە بووە، چونکە چەندین تاقیکردنەوەی کۆتایی لە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ بۆ 5:00ی ئێوارە لە بیناکە بەرێوەچووە، بە گوێرەی کاربەدەستان، دەرگاکانی دەرەوە بەهۆی تاقیکردنەوەکان بەردەوام کراونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لەسەر ڕووداوەکە گوتی: “ئەوەی ئێستا دەتوانین بیکەین نزاکردنە بۆ قوربانیان و ئەوانەی کە زۆر بە سەختی برینداربوون، دواتر پێتان ڕادەگەیەنین کە چی ڕوودەدات.”

