نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار 21 بۆ ئەمڕۆ بە 843 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2 کانوونی یەکەمی 2025 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بە شێوەیەک نرخی هەر ئۆنسەیەک بە نزیکەی 4213 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شارەزایان دابەزاندنی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە، کە فرۆشتنی زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەر و بازرگانانەوە بە مەبەستی وەرگرتنی قازانج زیادی کردووە.
هاوکات دوێنی لە بازارەکانی جیهان، هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 4239 دۆلار فرۆشراوە. کە بەرزترین ئاستی خۆی لە شەش هەفتەی ڕابردوو تۆمارکرد.
بەپێی دوایین ئامارەکانیش لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 724 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 843 هەزار دینارە

