ژنەکەی دەکوژێت و پاشان سکاڵای ونبوونی لەسەر تۆمار دەکات

لە پارێزگای دیوانییە پۆلیس پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە هاوژینەکەی کوشتووە و دوای کوشتنەکەشی بە مەبەستی شێواندنی ڕاستییەکان سکاڵای ونبوونی لەسەر تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025 لیوا نەجاح مەحموود سوڵتان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی پیاوێک سکاڵای لەبارەی ونبوونی هاوژینەکەی تۆمارکرد، تیمێکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێنا و دوای 13 رۆژ لە چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری، گومانمان لە هاوژینەکەی بۆ دروستبوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە ئەوەشی ڕاگەیاند؛ پاش ئەوەی کە گومانمان دروست بوو لەسەر هاوژینەکەی و سەیرکردنی لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا و گوتی؛ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوژینەکەی کوشتووە.

ژنە کوژراوەکە تەمەنی 40 ساڵ بووە و دایکی 6 منداڵ بووە، هاوژینەکەی بە فێڵی چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکانیان بردوویەتییە شوێنێکی دوور و پاشان بە دەمانچە کوشتوویەتی. 

هاوبەشی کردن

لە کەرکووک و موسڵ بەفر دەبارێت

کەشناسێکی عێراقی ڕایگەیاند، عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی سارد و کەم وێنە و پێشبینی دەکرێت بەفر نەک تەنها لە بەرزاییەکان، بەڵکو لە سەنتەری پارێزگاکانی ‘کەرکووک...

ئەمریکا ڕێز لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەگرێت

لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات و لە نێویشیاندا ناوی پێشمەرگە وەکو هێزێکی بەرگریکار لە...

دەیان هەزار زیندانی ئازاد دەکرێن

بە بریارێکی وەزارەتی دادی عێراق؛ 10 هەزار بەندکراو بەر لێبووردنی گشتی کەوتن و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە. ڕۆژی سێشەممە 3 کانوونی دووەمی 2025, وەزارەتی دادی...

ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا 

بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتنەوە لە تەواوی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەم پشووی فەرمییە، بەڵام تا ئێستا هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر نەداوە. بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی عێراق، كە...

حەلبوسی دەتوانێت ببێتە سەرۆککۆماری عێراق؟

داڵ میدیا - تایبەت لە 14ی تشرینی دووەمی 2024دا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتایی هێنان بە ئەندامێتیی موحەممەد حەلبوسی وەک سەرۆک و ئەندامی پەرلەمان دەرکرد، ئەمەش لەکاتێکدابوو...

کۆمسیۆنی عێراق وادەی کۆتایی هاتنی بانگەشە دیاریکرد

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق: بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ڕۆژی شەممە 2025-11-08 کۆتایی دێت. ڕۆژی چوارشەممە 29ی ئۆکتۆبەری 2025 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە...

گەنجێک لەلایەن ئەفسەرێک و پزیشکێکی ددان کوژرا

لە قەزایەکی پارێزگای بەغدا گەنجێک لەلایەن دوو کەس درایە بەر دەستڕێژی گوللەی و کوژرا. بکوژەکان یەکێکیان پزیشکی ددانە و ئەوەی دیکەشیان ئەفسەرە. ڕووداوەکە دوو ڕۆژ...

پەرلەمانتارێکی عێراق: نرخی کارتی دەنگدان تا 500 هەزار ڕۆیشتووە 

پەرلەمانتارێکی عێراق زانیاری دەربارەی ساختەکاری و فرۆشتنی کارتی دەنگدان لە شارەکانی عێراق ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات؛ نرخی هەر کارتێکی دەنگدان کە بۆ...

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پشکنینی مایەسیری زیاد کرا 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی بەغدا لەمەودوا “پشکنینی مایەسیری” بەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری نوێبکەنەوە. شۆفێرانی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی بەغدا   “پشكنینی مایه‌سیری” بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری...

هەواڵی ناوخۆ