پرسی فرەژنی بۆتە بابەتی گەرمی نێو کاسۆلیکییەکان و پاپای ڤاتیکانیش دەڵێت؛ فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە.
پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پرێڤۆست نووسراوێکی دەرکردووە بە ناوی [یەک جەستە] لەم نووسراوەی پاپا، بەم جۆرە باس لە فرەژنی دەکرێت؛ فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە و بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژی ژیانی هاوبەشی هاوسەرییە. هەروەها باس لە تاک هاوسەری دەکات و دەڵێت: تاک هاوسەری، یەکسانی و کەرامەتی ژنان دەپارێزێت.
هاوکات پاپای ڤاتیکان لە نووسراوەکەیدا فرەژنی بە کۆیلایەتی ناوزەند دەکات و دەڵێت: بوارێک بۆ فرەژنی نییە، دیاردەی فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی.
ئەم مشتومڕ و دژایەتیکردنەی فرەژنی دەگەڕێتەوە بۆ نێو کریستیانە کاسۆلیکییەکانی ئەفریقا، کە لەم دوایانەدا فرەژنی ڕووی لە زیادبوون کردووە و لە ئێستادا رۆبێرت پرێڤۆست، پاپای ڤاتیکان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لەگەڵ کەنیسەکانی ئەفریقا و ناوچەکانی دیکەی جیهان کە فرەژنی تێیاندا بەردەوامە.
جێگای باس و گرنگیدانە، یەکەمجارە ڤاتیکان بە فەرمی باس لە زیادبوونی فرەژنی و فرە هاوبەشی هاوژینی لەنێو کۆمەڵگەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات.

