دوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن و سەپاندنی سزای 63 ساڵ زیندانی بەسەر دوو گەشتیاری فەرەنسی لە وڵاتی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی، بڕیاری ئازادکردنیان درا.
ئیمانوێڵ ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر یەک لە جاک پاریس و سێسیل کۆهلەر، لە زیندانی ئێڤین ئازادکرد و دەیانگوازێتەوە بۆ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران.
جاک پاریسی تەمەن 72 ساڵ مامۆستای خانەنشینکراو و سکرتێری گشتیی بەشی پەروەردەی سەندیکای کرێکارانی فەرەنسایە و سێسیل کۆهلەری تەمەن 41 ساڵ هاوسەری جاک پاریس و مامۆستا و ئەندامی هەمان سەندیکایە کە هەردووکیان هاووڵاتی فەرەنسین.
ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە لە ساڵی 2022 وەکو گەشتیار ڕوو لە ئێران دەکەن، دوای ئەوە، ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیردەکرێن و لە ڕێکەوتی 2025-10-15 لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە بە تۆمەتی سیخوڕی سزادران بە 63 ساڵ زیندانی.

