کۆمسیۆنی عێراق وادەی کۆتایی هاتنی بانگەشە دیاریکرد

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق: بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ڕۆژی شەممە 2025-11-08 کۆتایی دێت.

ڕۆژی چوارشەممە 29ی ئۆکتۆبەری 2025 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی شەممە  2025-11-08کۆتایی دێت. 

سەبارەت بە کاتی دەنگدان، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند: ڕۆژی 2025-11-09 دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ دواتر واتە 2025-11-11 دەنگدانی گشتی لەسەرجەم عێراق بەڕێوەدەچێت.

شایەنی باسە ئەمە هەڵبژاردنی خولی شەشەمە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێڕای ئەوەی بەهۆی ململانێی سیاسییەوە گومانی زۆر هەبوون لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەگەرەکان بەلایەنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەچن.