دەنگی سەربەخۆیی لە سووریا بەرز دەبێتەوە

لە گۆڕانکارییەکی گرنگدا لە دۆخی ناوخۆی سووریادا، ڕێبەری ڕۆحیی درووزەکانی سووریا، شێخ حیكمەت هیجری، ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵەکانی سوەیدا داوای “سەربەخۆیی تەواو” لە حکومەتی کاتیی سووریا دەکەن و جەختیشی کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافی چارەی خۆنووسین نابن.

شێخ حیكمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحیی درووزەکانی سووریا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی کاتیی سووریا گرت و بەوە تۆمەتباری کرد کە ئاستەنگ دروست دەکات لەبەردەم دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی زیاتر لە 600 هاووڵاتیی سوەیدا کە ڕفێندراون، لەنێویاندا ژنیش هەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی دیمەشق پابەند نەبووە بە چۆڵکردنی گوندە زیانلێكەوتووەکان و بەردەوامە لە چەواشەکردنی ڕاستییەکان. هەر بۆیە، هیجری داوایەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەوەی دان بەو “جینۆساید”ـەدا بنێت کە بەسەر خەڵکی سوەیدا هاتووە.

لەم لێدوانەدا، شێخ حیكمەت هیجری بە ڕوونی جەختی لەسەر داواکارییەکەی گەلی درووز کردۆتەوە و دەڵێت؛“داوای ‘سەربەخۆیی تەواو’ لە حکومەتی کاتیی سووریا دەکەین بۆ سوەیدا و دەستبەرداری مافی چارەی خۆنووسین نابین.”

ئەم وتانە نیشانەی قۆناغێکی نوێیە لە خەباتی سیاسیی درووزەکاندا لە سووریا و ڕەنگە کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتووی سیاسیی و جوگرافیای سووریا هەبێت.

هاوبەشی کردن

بەشار ئەسەد لە سەرۆکی سووریا بۆ دکتۆری چاو

ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای دەکات؛ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووتری سووریا، ئێستا خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و بڕیارە نۆڕینگەی پزیشکی دابنێت. لەلایەن پوتینیش پەراوێزخراوە. لە ڕێکەوتی 2025-12-15  ڕۆژنامەی...

ئیسرائیل زیاتر دەچێتە نێو خاکی سووریا 

لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو بە تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر چوونەتە نێو خاکی سووریا. ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویدەکاتەوە،...

لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆ بەشار ئەسەد ژەهرخوارد دەکرێت

ڕوانگەی سووری بڵاویکردۆتەوە، لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بە مەبەستی کوشتن ژەهرخوارد کراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ...

مەزڵوم عەبدی بۆ دوو پۆستی باڵای سووریا پێشنیاز دەکرێت

هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دانوستاند دان و پێشنیازکراوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە یان فەرماندەیەکی دیەکەی ئەو هێزە، پۆستی وەزیری بەرگری یان...

سێ کچە کورد لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێشەروشوێن بوون 

سێ کچە کوردی ڕۆژئاوا کوردستان لە دوو ڕووداوی جیادا بێسەروشوێن بوون و گومان هەیە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریای نوێ ڕفێندرابن. کەسوکار و  چالاکڤانانی ڕۆژئاوا بەدوای...

هەواڵی ناوخۆ