بەڕێوەبەری هاتووچۆی بەغدا لەمەودوا “پشکنینی مایەسیری” بەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری نوێبکەنەوە.
شۆفێرانی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی بەغدا “پشكنینی مایه‌سیری” بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به مه‌رج داناوه.
ئه‌م بڕیارەی مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و سوكایه‌تیپێكردنی شۆفێرانی بەغدای لێکەوتۆتەوە و خه‌ڵكی به‌غدا به ده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌وه به‌میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان بۆ پشكنینی مایه‌سیری، ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه.
دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزاییە لە نێو میدیا و سۆشیاڵ میدیا عێراقی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا لە 25ـی ئۆکتۆبەری 2025، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ “پشكنینه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه له هه‌ندێك میدیا و سۆشیال میدیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆ بابه‌تی ئاشكراكردنی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.”
ئەم بابەتە لە سۆشیاڵ میدیای عێراقی دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و شۆفێران بە گاڵتەجاڕییەوە باسیان لێوە دەکرد.

