لە هەوڵی کوشتنی سیسرکەیەکدا، ژنێک ئاگر لە ماڵەکەی بەردەدات و بەهۆیەوە دراوسێیەکی گیانی لەدەستدا 

ژنێکی تەمەن 20 ساڵان لە کۆریایی باشوور، هەوڵ دەدات لە ماڵەکەیدا سیسرکەیەک بە ئاگر بکوژێت، بەڵام دەرئەنجامەکەی گیان لەدەستدانی دراوسێیەکی و سووتانی نهۆمێکی باڵەخانەیەک دەبێت.

دەیلی مەیل لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە؛ ڕۆژی سێشەممە 2025-10-21 لە شاری ئۆسانی کۆریای باشوور، ژنێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە ئاگرێک، دەیەوێت لە پەنجەرەیەکەوە منداڵە دوو مانگەکەی بە دراوسێکانی بدات، بەڵام لە باڵەخانەکە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی کۆریای باشوور، ئاگرەکە لەلایەن ژنێکەوە دەستیپێکردووە، کە هەوڵی کوشتنی سیسرکەیەکی داوە لە نێو ماڵەکەیدا لە ڕێگەی بەکارهێنانی سپرای ئایرۆسۆڵ و دواتر بەهۆیەوە ئاگر لە تەواوی نهۆمی باڵەخانەکە کەوتۆتەوە. 

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆتەوە، بڵێسەی ئاگر لە تەواوی باڵەخانەکە بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە دانیشتوانی بلۆکەکە ڕزگار بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەیلی مەیل، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، هاووڵاتییەکی چینی بووە و تەمەنی 30 ساڵ بووە و لە نهۆمی پێنجەمی بیناکەدا دەژیا.

هاوسەری قوربانییەکە توانیوویەتی لە ژیاندا بمێنێتەوە دوای ئەوەی سەرکەوتووە بۆ باڵەخانەیەکی دراوسێ، هەروەها میدیا ناوخۆییەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن؛ هەشت کەس بەهۆی دووکەڵەکەوە برینداربوون.

لایەنی ئیداری شارەکە پێیان وایە ئەم دوو هاوسەرە ویستوویانە لە پەنجەرەکەوە ژیانی خۆیان ڕزگار بکەن، چونکە دووکەڵێکی زۆر لە پلیکانەکانەوە بەرەو ڕوویان چووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندووە، داوای دەستگیرکردنی ئەو ژنە تەمەن 20 ساڵە دەکرێت کە ئاگری لە باڵەخانەکە بەرداوە. 

ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی ئەو ڤیدیۆیانەیە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە بۆ کوشتنی جاڵجاڵۆکە بە سپڕای ئاگر لە نێو ماڵدا، ئەمەش وەک ڕێگەیەکی ئاسان بۆ ڕزگاربوون زیندەوەرەکانی نێو ماڵ.

هاوبەشی کردن

20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

سەربازانی ئیسرائیل توشتی نەخۆشی عەقڵی بوون 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31...

ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە. ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

7 کورد بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویجن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و 7 کورد بەربژێرن لە نێو 18 پارت بۆ بەدەستهێنانی 169 کورسی پەرلەمان. رۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و تاوەکو 5 ئەیلوول...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

ڕووسیا پەیامێکی توند بۆ ئەمریکا دەنێرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و پێی دەڵێت“ڕووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە و هەموو هەڕەشەیەک لە وڵاتەکەی هەنگاوێک بۆ جەنگ...

هەواڵی ناوخۆ