تا ئێستا 837 کاندید لە هەڵبژاردنی عێراق دوورخراونەتەوە 

کۆمسیۆنی عێراق لیستێکی کاندیدیە دوورخراوەکانی بڵاوکردۆتەوە و 90 کاندید تۆماری تاوانیان هەبووە و 11 کاندیدی دیکەش بڕوانامەیان ساختە بووە، 5 کاندیدیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی ئەو كاندیدانەی ئاشكرا كرد، كە تا ڕێکەوتی ‏2025‏-10‏-19 لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە. 

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن تۆ ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 19ی ئۆکتۆبەر، بە كۆی گشتی 837 كاندید بە هۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە. 

ژمارە و هۆکاری ئەو کاندیدانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دووخراونەتەوە:

183 كاندید لەلایەن حزب و هاوپەیمانییەكانەوە دووخراونەوە

130 هۆكاری دیكە

 293 لێپرسینەوە و دادپەروەری

90 هەبوونی تۆماری تاوان و بڕیاری دادگا

96 كاندید بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی کاندیدکردن

20 كاندید لەلایەن دەستەی دەستپاكی دووخرانەوە

11 كاندید بەڵگەنامەی خوێندنیان تەزویر كردووە

3 كاندید خۆیان پاشەكشەیان كردووە

5 كاندید گیانیان لەدەستداوە

6 كاندید كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بوون

بڕیارە لە ‏2025‏-11‏-11 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

هاوبەشی کردن

بەربژێرێک: ژن بۆ 30 هاندەری ریاڵ مەدرید دەهێنم

بەربژێرێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گەر دەربچم یەکەم ڕۆژ بە جلی ریال مەدرید لە پەرلەمان ئامادە دەبم و نامەوێت هاندەرانی یانەی بەرسێلۆنا دەنگم پێبدەن. یەکێکە لە بەربژێرانی هاوپەیمانیی سیادە...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

جگەرەکێشان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق قەدەغەکرا 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان قەدەغەکرد و هەر کەسێکیش یاساکە پێشێل بکات سزا دەدرێت. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 42 ملیار دینار بە مۆز و ئاو و بسکیت دەدات

بۆ کڕینی ئاو، مۆز و بسکیت وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستێکی 42 ملیار دیناری واژۆ کردووە و پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵی هەژماری دەکات. پەرلەمانتارێکی عێراق بە ناوی ئه‌میر مه‌عمووری...

46 کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان دەستگیرکران 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند؛ 46 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە کڕین و فرۆشتنیان بە کارتی دەنگدان کردووە. ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە؛ “لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا توانیومانە 46...

لەو شارەی کوردستان 7 هەزار کەس دادەمەزرێت

لە پارێزگای کەرکووک بڕیاری دامەزراندنی 7 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دەدرێت و پارێزگاریش دەڵێت: هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە دامەزراندنەکە دا بکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025، رێبوار تەها،...

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی سیستانی دەکات 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکات بە مەبەستی کۆچی دوایی هاوژینیان. ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی...

دوو پۆلیس بەهۆی وەرگرتنی کارتۆنێک شەربەت سزادران 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردۆتەوە، دوو پۆلیسیان سزاداوە بەهۆی ئەوەی “کارتۆنێک شەربەت”یان لە دوو گەنج وەرگرتووە وەکو بەرتیل. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛ “ دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی...

ناوی کارمەندانی سەر سندوق بڵاوکرایەوە 

 كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ناوی ئەو كەسانە كرد كە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی عێراق وەكوو كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دەستبەكار...

هەواڵی ناوخۆ