دوو گەشتیاری فەرەنسی بە 63 ساڵ زیندانی لە ئێران سزادران

دوو ساڵ لەمەوبەر دوو هاووڵاتی فەرەنسی بۆ گەشت سەردانی ئێرانیان کرد، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیریکردن و دوێنێ بە 63 ساڵ زیندانی سزادران.

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی بەناوەکانی [جاک پاریس و سێسیل کۆهلەر] لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە گشتی سزای 63 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکانی ئێران، ئەم دوو گەشتیارە فەرەنسییە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، لەلایەن دادگای تارانەوە بە زیاتر لە 60 ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە لە ساڵی 2022 وەکو گەشتیار ڕوو لە ئێران دەکەن، دوای ئەوە، ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیردەکرێن و لە ڕێکەوتی ‏2025‏-10‏-15 لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە بە تۆمەتی سیخوڕی سزادران بە 63 ساڵ زیندانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی فەرەنسا ئەم تۆمەتە بە “ناڕەوا و بێ بنەما” ناوزەند دەکات و چەندین جار ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای ئازادکردنی ئەو دوو گەشتیارەیان کردووە.

سێسیل کۆهلەر مامۆستا و ئەندامی سەندیکای کرێکارانی فەرەنسا و هاوسەرەکەی جاک پاریس، مامۆستای خانەنشینکراو و سکرتێری گشتیی بەشی پەروەردەی هەمان سەندیکا، کە وەک گەشتیار گەشتیان بۆ ئێران کردبوو. 

هاوبەشی کردن

ئێران سیخوڕێکی دیکەی مۆسادی لەسێدارە دا

دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی مەترسیداری مۆسادی بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی " دا سەپاند و لەسێدارە درا. ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2025 ، پێگەی ئێران...

 15  ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون 

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا؛ 15 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون. ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی  2025 حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ...

تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

ڕێکخراوی هەنگاو: تەنها لە مانگی ڕابردوو 17 ژن کوژراون 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تایبەت بە مانگی ئاب، 17 ژن لە تەواوی ئێراندا کوژراون و حەوت چالاکوانی ژنیش دەستبەسەرکراون لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، وە...

هەواڵی ناوخۆ