20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان، تۆم فیچەر ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 11 ملیۆن دۆلاری دیکەی لە سندووقی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە تەرخانکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر هەفتەی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان 9 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ کەرتی غەززە تەرخان کردبوو.

بەم شێوەیەش بڕی پارەی تەرخانکردووە بۆ غەززە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار.

بە گووتەی تۆم فلیچەر، ئەم پارەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان، بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە بەبێ هاوکاریی کردنی سندووقی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی، یارمەتییە پێویستەکان بەردەوام نابن بۆ ئەوانەی پێویستیانە.

ڕۆژی دووشەممە ‏2025‏-10‏-13، لووتکەی شەرم شێخ لە میسر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 سەرکردەی وڵاتان بۆ ئاشتی غەززە بەڕێوەچوو، دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لووتکەکەدا لە کاتی واژۆ کردنی ئاگربەستەکە گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرکردەی چەندان وڵات لێرە ئامادەن بۆ ئەوەی باس لە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین، هەروەها لە کۆتاییدا دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ، شەڕی غەززە کۆتایی هات؛ ئاماژەشی دا، ئاگربەستی غەززە زۆر گشتگیرە و باس لە هەموو یاسایەک دەکات.

هاوبەشی کردن

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

سەربازانی ئیسرائیل توشتی نەخۆشی عەقڵی بوون 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31...

ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە. ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

7 کورد بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویجن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و 7 کورد بەربژێرن لە نێو 18 پارت بۆ بەدەستهێنانی 169 کورسی پەرلەمان. رۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و تاوەکو 5 ئەیلوول...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

ڕووسیا پەیامێکی توند بۆ ئەمریکا دەنێرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و پێی دەڵێت“ڕووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە و هەموو هەڕەشەیەک لە وڵاتەکەی هەنگاوێک بۆ جەنگ...

سەرکردەیەکی ئەڵمانیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا دەکات

فریدریش مێرتز، سەرکردەیی سیاسی ئەڵمانیا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکای بە گرنگ دەزانێت بۆ پەرەسەندنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان فریدریش مێرتز، سەرکردەی سیاسیی ئەڵمانیا، پشتگیری خۆی...

هەواڵی ناوخۆ