46 کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان دەستگیرکران 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند؛ 46 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە کڕین و فرۆشتنیان بە کارتی دەنگدان کردووە.

ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە؛ “لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا توانیومانە 46 کەس بە تاوانی مامەڵەی نایاسایی بە کارتی دەنگدانەوە دەستگیر بکەین.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان قەدەغەیە و چەندین جار هۆشداری دەربارەی دراوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، هەزار و 841 کارتی دەنگدانیان دەست بەسەرداگرتووە کە بۆ مەبەستی ساختەکردن ئاماددەکرابوون.

دەزگای ئاسایش ئەوەشی ئاشکراکرد، تۆمەتبارەکان لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا دەستگیر کراون و لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی بۆیان گیراوەتەبەر.

هاوبەشی کردن

جگەرەکێشان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق قەدەغەکرا 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان قەدەغەکرد و هەر کەسێکیش یاساکە پێشێل بکات سزا دەدرێت. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 42 ملیار دینار بە مۆز و ئاو و بسکیت دەدات

بۆ کڕینی ئاو، مۆز و بسکیت وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستێکی 42 ملیار دیناری واژۆ کردووە و پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵی هەژماری دەکات. پەرلەمانتارێکی عێراق بە ناوی ئه‌میر مه‌عمووری...

لەو شارەی کوردستان 7 هەزار کەس دادەمەزرێت

لە پارێزگای کەرکووک بڕیاری دامەزراندنی 7 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دەدرێت و پارێزگاریش دەڵێت: هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە دامەزراندنەکە دا بکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025، رێبوار تەها،...

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی سیستانی دەکات 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکات بە مەبەستی کۆچی دوایی هاوژینیان. ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی...

دوو پۆلیس بەهۆی وەرگرتنی کارتۆنێک شەربەت سزادران 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردۆتەوە، دوو پۆلیسیان سزاداوە بەهۆی ئەوەی “کارتۆنێک شەربەت”یان لە دوو گەنج وەرگرتووە وەکو بەرتیل. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛ “ دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی...

ناوی کارمەندانی سەر سندوق بڵاوکرایەوە 

 كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ناوی ئەو كەسانە كرد كە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی عێراق وەكوو كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دەستبەكار...

نەبیل عەزاوی: ڕەنگە چوار وەزیر زیندانی بکرێن و ئەمریکاش سوپاسی عێراق دەکات

چوار وەزیری حکومەتی عێراق ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کراون و ڕەنگە زیندانی بکرێن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش سوپاسی عێراق دەکات. نەبیل عەزاوی، لێکۆڵەری کاروباری سیاسی و کەسی...

حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی

بە مەبەستی ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، حکومەتی عێراق ناو تۆمارکردنی خێزانەکانی بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی دەست پێ کرد. رافد سادق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان...

دوای 12ی شەو هێڵی کۆڕەک لە تەواوی عێراق ئاسایی دەبێتەوە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ ڕاگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنی هێڵی کۆڕەک تلیکۆم لەگەڵ هێڵەکانی دیکە، ئەمشەو کێشەکە چارەسەر دەبێت و بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بە هێڵەکانی...

هەواڵی ناوخۆ