دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی مەترسیداری مۆسادی بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی ” دا سەپاند و لەسێدارە درا.
ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2025 ، پێگەی ئێران ئۆبسێرڤەر ڕایگەیاند؛ دەسەڵاتی دادوەری ئێران، سیخوڕێکی بە ناوی [بەهمەن چوبی ئەسڵ]، بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ دەزگای مۆساد و گەندەڵی، لەسێدارە درا.
لەسێدارەدانی ئەم سیخوڕە دوای ئەوە دێت کە دادگەی باڵا، تانەی تۆمەتبارەکەی ڕەتکردەوە و سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی ” پەسەندکرد.
لە ڕێککەوتی 17-9-2025، سیخوڕێکی دیکە بە ناوی [باباک شاهبازی]، باوکی دوو منداڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بەتۆمەتی گواستنەوەی زانیاری بۆ مۆساد لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە سێدارە درا.