نمایشێکی هونەری لە سلێمانی بانگخوازەکان توڕە دەکات

بانگخوازێک سکاڵایی یاسایی لەسەر زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی تۆمار دەکات و دەڵێت؛ لە نمایشێکی هونەری سوکایەتی بە نیقاب کراوە و ئاڵای هاوڕەگەزخوازن پیشاندراوە.

دوێنێ شەممە، لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی کۆنسێرتێکی هونەری بە ناوی [هونەرگەها وڵات] ئەنجام درا و کۆمەڵێک سەمای جیاواز بە جلوبەرگی کوردی پێشکەش کران، لە بەشێکی کۆنسێرتەکەدا، شەش ئافرەت بە جلێکی تەواو داپۆشراو دەردەکەون و دواتر جلەکانیان لا دەدەن و جلی کوردی پیاوانە دەردەکەوێت کە هەر یەکەو ڕەنگێکە. 

لادانی جلە داپۆشراوەکە و دەرکەوتنی جلی پیاوانە بە رەنگی جیاواز، بانگخوازێک دێنێتە دەنگ. حاجی کاروان، بانگخواز و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاند؛ “ لە زانکۆی ئەمریکی ئەو نمایشەی کراوە کە ژمارەیەک ئافرەت بە جلی باڵاپۆشی و نیقابەوە دەچنە سەر تەختەی نمایش و جلەکانیان فڕێدەدەن و جلی دیکەیان لەبەردایە، سووکایەتییە بە نیقاب.”

حاجی کاروان لە بەشێکی قسەکانیشی سەرنج دەخاتە سەر ڕەنگی جلەکانیان و دەڵێت؛” جلەکانی دوای نیقابەکە ڕەنگاوڕەنگن وەکو هێمایەک بۆ ئاڵای هاوڕەگەزخوازان، ئەمەش سووکایەتی نەبێ بە گەلێکی موسڵمان هیچی دیکە نییە، منیش داواکاری و سکاڵام گەیاندووە بە داواکاری گشتی، چونکە ئەوەیە سووکایەتییە بە ئاینی زۆرینە و گشتی.”

لەلایەکی دیکەوە، هەڵکەوت چەلەبی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی، دەربارەی ئەو بڕگەیە لە کۆنسێرتی هونەرگەها وڵات ڕایگەیاند؛” ئەم بڕگەیەی چەند کەسێک بە هەڵە لێی تێگەیشتوون، سووکایەتی نییە بە ئاینی ئیسلام، بەڵکو باسی خەباتی رۆژئاوای کوردستانە دژی داعش، کە هەموومان و پێش ئێمەش ئیسلامییە بەڕێزەکان دەزانن داعش ئیسلام نییە و گرووپێکی تیرۆرستین.”

حاجی کاروان دوای ئەو قسانەیدا، لە پۆستێکی فەیسبوکدا پەیامێک ئاڕاستەی موسوڵمانان دەکات و دەڵێت، “هەر کەس تۆزێ دین و غیرەتی هەبێت ئەو سوکایەتییەی پێ قبوڵ نیە کە بە ئافرەتی باڵا پۆش کرا لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی.”

ئەو نمایشەی دوێنێ شەو لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی ئەنجامدرا وەک پاشکۆیەک بوو لە دوای دیداری کوردناسی پێشکێش ئامادەبووان کرا. ئەو گرووپەی ئەنجامیان داوە لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە باشووری کوردستان و بڕیارە نمایشەکانیان لە شارەکانی دیکەی باشووری کوردستانیش درێژە پێ بدەن.

هاوبەشی کردن

کچە گۆرانیبێژێکی کورد دەستگیرکرا 

ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی گەنجی کورد و خەڵکی شاری مانە سەمەلقانی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا...

جیاوازی نێوان وشەی لەگام و لەگلەگی چییە؟ 

وشەی لەگام و لەگلەگی دوو وشەی کوردین و زیاتر خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری بەکاریدەهێنن. وشەی “لەگام” بەپێی فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە (کوردی – کوردی) بەواتای دێت. لە...

ئەیوب عەلی و گارە سازکار گۆرانییەک بۆ کوردستان بڵاودەکەنەوە

ئەیوب عەلی، گۆرانیبێژی کورد بڵاویکردۆتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆرانییەک بۆ کوردستان دەڵێن. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەیوب عەلی، دوو وێنەی لەگەڵ گۆرانیبێژ گارە سازکار بڵاوکردۆتەوە...

ڕەحمان، کارەکتەری ناسراوی درامای سێ بە چوار کۆچی دوایکرد

موحەممەد کاسابی، ئەکتەرە ناسراوەکەی درامای سێ بە چواری فارسی بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئۆکتۆبەری 2025 لە میدیا فارسییەکان، هەواڵی کۆچی دوایی موحەممەد کاسابی، ئەکتەری...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

بە بڕیاری دادگە کتێبخانەی عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشرا

کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی بە 136 ملیۆن دینار فرۆشراوە و براکەشی دەڵێت؛ بەبێ ڕەزامەندی خۆیان ئەم کارە کراوە. نووسەرێکیش ئەمە بە کفری ڕۆشنبیری...

شێوەکار حەمە هاشم بەشداریی لە کۆربەندێکی هونەریی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات

کۆربەندی ON TOP لە شاری کریفێڵدی وڵاتی ئەڵمانیا ساز دەکرێت و حەمە هاشم وەک شێوەکارێکی کورد، بەشدار دەبێت. کۆربەندەکە یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت، له‌...

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس : لە چەند ڕۆژی داهاتوو مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس ڕایگەیاند؛ کە لە ماوەیەکی نزیکدا مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لەنێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش...

نەرمین قادر؛ دەرمانی شێرپەنجەم دەست ناکەوێت

هونەرمەند، نەرمین قادر شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی ئەڵڵایی بەخاک سپێردرا. شەوی سێشەممە، 5ی ئابی 2025، ...

هەواڵی ناوخۆ