مەزڵوم عەبدی بۆ دوو پۆستی باڵای سووریا پێشنیاز دەکرێت

هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دانوستاند دان و پێشنیازکراوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە یان فەرماندەیەکی دیەکەی ئەو هێزە، پۆستی وەزیری بەرگری یان سەرۆک ئەرکانی سوپا وەربگرێت لە حکومەتی نوێی سووریا.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دیارترین ناکۆکییەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی دیمەشق بریتییە لە؛ داهاتووی پەیوەندییەکانی هەسەدە و سوپای سووریا و داهاتووی ئیدارەی خۆسەری و شێوەی حکومڕانی سووریا لەنێوان مەرکەزی و لامەرکەزی.

ئیلهام ئەحمەد ئەوەش ئاشکرا دەکات؛ لە ناو سووریا و لایەنەکانی دیکەش پێشنیاز کراوە مەزڵوم عەبدی یان فەرماندەیەکی هەسەدە پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا یان سەرۆک ئەرکانی سوپای سووریا وەربگرێت، ئەوانەش پێشنیازن و ئەوان تاوتوێیان دەکەن بەڵام گەرەنتی دەستووری بۆ ماف و داواکارییەکانیان کاری لەپێشینەیان دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

ئەم بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەش ڕادەگەیێنێت؛ ژمارەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەپەژە نزیکەی 100 هەزار کەس دەبن. 

زیاتر لە شەش مانگە هێزەکانی سووریای دیموکرات [هەسەدە] لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دانوستان و گفتوگۆدان بۆ تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی ئەم دوو دەسەڵاتە، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بێ ئەنجام بوون.

هاوبەشی کردن

بەشار ئەسەد لە سەرۆکی سووریا بۆ دکتۆری چاو

ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای دەکات؛ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووتری سووریا، ئێستا خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و بڕیارە نۆڕینگەی پزیشکی دابنێت. لەلایەن پوتینیش پەراوێزخراوە. لە ڕێکەوتی 2025-12-15  ڕۆژنامەی...

دەنگی سەربەخۆیی لە سووریا بەرز دەبێتەوە

لە گۆڕانکارییەکی گرنگدا لە دۆخی ناوخۆی سووریادا، ڕێبەری ڕۆحیی درووزەکانی سووریا، شێخ حیكمەت هیجری، ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵەکانی سوەیدا داوای “سەربەخۆیی تەواو” لە حکومەتی کاتیی...

ئیسرائیل زیاتر دەچێتە نێو خاکی سووریا 

لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو بە تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر چوونەتە نێو خاکی سووریا. ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویدەکاتەوە،...

لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆ بەشار ئەسەد ژەهرخوارد دەکرێت

ڕوانگەی سووری بڵاویکردۆتەوە، لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بە مەبەستی کوشتن ژەهرخوارد کراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ...

سێ کچە کورد لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێشەروشوێن بوون 

سێ کچە کوردی ڕۆژئاوا کوردستان لە دوو ڕووداوی جیادا بێسەروشوێن بوون و گومان هەیە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریای نوێ ڕفێندرابن. کەسوکار و  چالاکڤانانی ڕۆژئاوا بەدوای...

هەواڵی ناوخۆ