شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا نییە، بەڵام بۆتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا.

ڕووداوەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2013 لە شاری هێفێی وڵاتی چین ڕوویداوە، شیشێکی یەک مەتری کە نزیکەی 61سانتیمی لە کۆمیەوە دەچێتە ناو جەستەی و تاوەکو شانەکانی دەڕوات، بەهۆیەوە سگی و ڕیخۆڵەکانی کون دەکات، سییەکانیشی بریندار دەکات و لە شانەکانی دێتەدەرەوە.

 کرێکارەکە دوای مانەوەی 6 کاتژمێر لە نەشتەرگەری، دکتۆرەکان توانیان لە مردن ڕزگاری بکەن و 20 سانتیم لە ڕیخۆڵەی بدورنەوە و سییەکانی چارەسەر بکەن و کرێکارەکە لە مردن ڕزگار بکەن.

زیندوومانەوە کرێکارەکە لە ژیاندا دکتۆرەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، چونکە ڕێژەی ژیان بۆی %20 بوو. دوای 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ساڵێک پاش ڕووداوەکە، توانی بەگڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی.

وێنە و چیڕۆکی ئەم ڕووداوە لە 18ی ئەم مانگە نوێکراوەتەوە و چیڕۆکی جیاوازی بۆ دروست کراوە، بەتایبەت لە کۆمەڵێک پەیج وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەم ڕووداوە هی ئێستایە و لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕوویداوە، بەڵام لە ڕاستیدا ڕووداوەکە لە ساڵی 2013 لە شاری هێفێی چین ڕوویداوە.

هاوبەشی کردن

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

تاتووکردن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێستا لە ئێران خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە تاتووکردن دەکەن و گەر بەبێ ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بێت،...

منداڵێک بەهۆی خەڵووزی نێرگەلە گیانی لەدەستدا 

منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی...

حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی شکانی چووک 

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت؛ چەندان سکاڵا دژی دەرمانی ڤیاگرا تۆمارکراون بەهۆکاری ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە حەبە تووشی نابیستی، نابینایی، کێشەکانی هەڵوەرینی قژ و پێست...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

نەخۆشی پڕۆستات دووەم هۆکاری مردنە

پسپۆڕێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، نەخۆشی پڕۆستات لە نێو پیاواندا بە دووەم هۆکاری مردنی شێرپەنجە دادەندرێت و ئێستا لە ئەمریکا و جیهانیش پلەی یەکەمی...

سەربازانی ئیسرائیل توشتی نەخۆشی عەقڵی بوون 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31...

نەخۆشخانی ڕزگاری: تەنها لە مانگی ڕابردوو سەگ 90 کەسی بریندارکردووە

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، ئامارەکانی مانگی ڕابردووی پێوەدانی مار و دووپشک و گەستنی سەگی بڵاوکردەوە و 90 کەس لەلایەن سەگەوە بریندارکراوە و دووپشکیش بە 63 کەسی داوە. دەربارەی...

شێوەی مرۆڤەکان لە 2050 بەم جۆرە دەبێت

مۆدێلێک بڵاوکراوەتەوە کە گوزارشت لە شێوەی زۆرینەی مرۆڤەکان دەکات تاوەکو ساڵی 2050 و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە هۆکار دەزانێت. رێکخراو و کۆمپانیای مۆدێلەکەیان دروست کردووە و...

هەواڵی ناوخۆ