لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکووک، سێ کرێکاری عەرەب لەکاتی کارکردن لەنێو مەنهۆڵێکدا توشی تەنگەنەفەسی دەبن و دووانیان گیانی لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی برینداربوو.
ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک ڕوویداوە؛ سێ کرێکاری عەرەب ئاوەڕۆی گەڕەکەکە پاک دەکەنەوە و لەکاتی پاککردنەوە توشی هەناسە تەنگی دەبن و دووانیان گیان لەدەست دەدەن و یەکێکی دیکەشیان بە سەختی بریندار دەبێت.
داڵ میدیا زانیویەتی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم دوو کرێکارە بەهۆی بۆنی پیسی نێو ئاوەڕۆکە بووە و بۆتە هۆی تەنگە نەفەسی و نەمانی ئۆکسجینیان.
کرێکارەکان بە ڕەگەز عەرەبن، ئەو دووانەی گیانیان لەدەست داوە [15 و 16] ساڵن، هەروەها ئەوەی کە بە سەختی بریندار بووە تەمەنیی 20 ساڵ دەبێت.