کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای هورمزگان 140کۆرپەلەی بە شێوەیەکی نایاسای و ناتەندرستی لەباربردووە، کە کۆمەڵێکیان کۆرپەلەی ناشەرعی بوون.

ئەسغەر جەهانگیر ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەو تاوانبارە دوای دادگایکردن لەلایەن دادوەرەوە بەهۆ کوشتنی 140 کۆرپەلە  کە بەرامبەرە بە گیانی 140مرۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

لە وڵاتی ئێران ساڵانە نزیکەی 5 هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن، هەربۆیەش مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە بە کێشەیەکی گەورە و فراوان هەژمار دەکرێت.

هاوبەشی کردن

تاتووکردن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێستا لە ئێران خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە تاتووکردن دەکەن و گەر بەبێ ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بێت،...

ئافرەتێک لەلایەن مێردی و برای مێردەکەیەوە دەکوژرێت

شەهلا کەریمیانی، خەڵکی مەهابادە و دوای 15ڕۆژ ونبوون تەرمەکەی دۆزرایەوە کە لەلایەن هاوژینەکەی و برای هاوژینەکەی کوژراوە. ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەسەر کوشتنی ئافرەتێکی...

ئێران سیخوڕێکی دیکەی مۆسادی لەسێدارە دا

دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی مەترسیداری مۆسادی بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی " دا سەپاند و لەسێدارە درا. ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2025 ، پێگەی ئێران...

منداڵێک بەهۆی خەڵووزی نێرگەلە گیانی لەدەستدا 

منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

 15  ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون 

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا؛ 15 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون. ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی  2025 حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ...

حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی شکانی چووک 

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت؛ چەندان سکاڵا دژی دەرمانی ڤیاگرا تۆمارکراون بەهۆکاری ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە حەبە تووشی نابیستی، نابینایی، کێشەکانی هەڵوەرینی قژ و پێست...

تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری...

نەخۆشی پڕۆستات دووەم هۆکاری مردنە

پسپۆڕێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، نەخۆشی پڕۆستات لە نێو پیاواندا بە دووەم هۆکاری مردنی شێرپەنجە دادەندرێت و ئێستا لە ئەمریکا و جیهانیش پلەی یەکەمی...

هەواڵی ناوخۆ