بە یەک ڕۆژ دوو خوشک لە دوو ڕووداوی جیاواز گیانیان لەدەستدا 

دوو هاووڵاتی ناحیەی قەڵادزێ کە خوشکی یەکتر بوون لە دوو ڕووداوی جیاوازدا تەنها بە ماوەی چەند کاتژمێرێک گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان لە ئێران و ئەوەی دیکە لە دەڤەری ڕاپەڕین.

ڕۆژی سێ شەممە 16ی ئەیلولی 2025، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای چوارقوڕنە – قەمتەران، هاووڵاتی [ريزان هومەر بابكراغا] گیانی لەدەست دا.

دوای چەند کاتژمێرێک، ئەندامێکی دیکەی ئەم خێزانە بە ناوی [مینا هومەر بابكراغا] کە دەکاتە خوشکی [ريزان هومەر] بە نەخۆشی لە وڵاتی ئێران گیانی لەدەست دا.

دوو خوشکەکە کچی (هومەر بابكراغا)ی گوندی گردەسپیانی سەر بە ناحیەی قەڵادزێی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن و تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دوو ڕووداوی جیاواز کۆچی دوایان کرد.